دیل پۆترۆ: ساڵی داهاتوو دەگەڕێمەوە چوارگۆشەی زێڕین

دیل پۆترۆ: ساڵی داهاتوو دەگەڕێمەوە چوارگۆشەی زێڕین
خوان مارتن دیل پۆترۆی یاریزانی ئەرجەنتینی ئاشكرای كرد ویستی یەكەمی بۆ ساڵی داهاتوو بریتییە لە گەڕانەوە بۆ نێو چوارگۆشەی زێڕینی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی.
ئەو یاریزانە كە لە نێو یەك لە باشترین یاریزانانی گەڕاوەی وەرزی ئەمساڵدابوو دوای ئەوەی توانی لە كۆتایی وەرزدا پلەی یازدەیەمی ریزبەندی یاریزانای تێنسی سەرزەوی بەدەست بێنێتەوە دوای ژمارەیەك ئەنجامی باش كە لەمساڵدا بەدەستی هێنا، دووپاتی كردەوە كە وەرزی داهاتوو دەیەوێ لەمساڵ زۆر باشتر بێت و دووپاتی كردەوە كە وەرزی داهاتوو زۆر جیاواز دەبێت.
دیل پۆترۆ كە یاری یەكەمی لە ساڵی داهاتوودا لە پاڵەوانیەتیی ئەبیا دەبێت گوتی ئەمساڵ ئاستێكی بەرزتر لە ساڵی رابردوو پێشان دەدەم، لەبەرئەوەی ركابەریی ئەمساڵ زءر بەهێزتر دەبێت، بۆیە ئامانجی من ئەوەی لە كۆتایی ساڵی داهاتوودا یەك لە 4 یاریزانەكەی چوارگۆشەی زێڕینی ریزبەندی یاریزانان بم.
ئەو یاریزانەی كە ساڵی 2009 نازناوی ئەمەریكای كراوەی بەدەست هێنا هەروەها گوتی ئێستا لە تەواوی ئامادەباشیی خۆمدان و سەرەتا لە سیدنییەوە دەست پێدەكەم و گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە بەردەوام پارێزگاری لە ئاستی بەرزی خۆم بكەم.
Top