ئینێستا: زۆر دڵخۆش دەبم ئەگەر میسی یان چاڤی نازناوی باشترین یاریزانی ساڵ وەربگرن

ئینێستا: زۆر دڵخۆش دەبم ئەگەر میسی یان چاڤی نازناوی باشترین یاریزانی ساڵ وەربگرن
ئەندرێس ئینێستای یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دووپاتی كردەوە زۆر دڵخۆش دەبێت ئەگەر میسی یان چاڤی هاوكارانی لە یانەكە ببنە خاوەنی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی ساڵی 2011.
ئێنسیتا رەتی كردەوە لایەنگیری یەكێكیان بكات بۆ بردنەوەی نازناوەكە و گوتی زۆر دڵخۆش دەبم هەر كامێكیان نازناوەكە ببەنەوە و بەسەر رۆناڵدۆ سەربكەون و گوتی ئەو 3 یاریزانە باشترین 3 یاریزانی ئێستای جیهانن و من زۆر دڵخۆش دەبم ئەگەر نازناوەكە بۆ یەكێك لە هاوڕێكانم بێت لە بەرشەلۆنە.
ئینێستا قسەكانی خۆی لە كاتی رێزلێنانی لە شاری ئەلباسیتی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی كرد دوای ئەوەی ئەو شارە رێزیان لێنا بە خەڵاتی سەركەوتنی وەرزشی.
لەبارەی هەلی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە بۆ بردنەوەی نازناوی یۆرۆی 2012 ئینێستا گوتی هەڤڕكییەكی نوێمان لەبەردەمدایە و هێشتا ماوە ماوە بۆ خۆ ئامادەكردن.
Top