سۆلدادۆ چاوەڕێی بانگهێشتكردنە بۆ هەڵبژاردەی ئسپانیا
سۆلدادۆ لە چاوپێكەوتنی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیدا گوتی ئێستا من لە باشترین دۆخی خۆمدام و ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ڤالنسیام، راهێنەر متمانەی پێمە و هاوڕێكانم هاوكاریم دەكەن.
سۆلدادۆ ئاشكرای كرد لە تەمەنی 15 ساڵییەوە و كاتێك یاریزانێكی تازە پێگەیشتووی ریزی یانەی ریال مەدرید بوو چاوی بە ڤیسنتی دیل بۆسكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا نەكەوتووە و رەتی كردەوە كە بانگهێشت نەكردنی تا ئێستا بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پەیوەندی بە كێشەی كەسییەوە هەبێت.
هەروەها گوتی كارەكە لە سۆنگەیەكی تەكتیكییەوەیە، پێویستە من وا لە دیل بۆسكی بكەم رای خۆی بگۆڕێت و ناچار بێت بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئیسپانیام بانگ بكات.
سۆلدادۆ لە وەرزی ئەمساڵدا 11 گۆڵی لە خولی ئیسپانیدا تۆمار كردووە و بەپێی رۆژنامەكانی ئەو وڵاتە ئەو هێرشبەرە شیاوترین كەسە بۆ ئەوەی شوێنی داڤید ڤیای هێرشبەری پێكراوی بەرشەلۆنە بگرێتەوە.