سێكوچكەی ئینگلیز شەڕ لەسەر كاكا دەكەن

سێكوچكەی ئینگلیز شەڕ لەسەر كاكا دەكەن
بەپێی رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی 3 یانەی ئینگلیزی لە هەوڵی بەدەستهێنانی ریكاردۆ كاكای یاریزانی یانەی ریال مەدرید دان.
رۆژنامەكە دەڵێ یانەكانی چێڵسی، ئەرسناڵ و تۆتنهام لە ركابەریی ژێربەژێردان بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ كاكادا بكەن.
وێڕای سەرەتای باشی كاكا لە وەرزی ئەمساڵدا، بەڵام ئەو تووشی پێكان هات و ناچاربوو بۆ ماوەیەكی كەم یاری بكات، لەبەرئەوە ئەو سێ یانە ئینگلیزییە هەوڵ دەدەن كاكا ببەنە ریزەكانی خۆیانەوە ئەگەر بڕیار بدات ریزی ریال مەدرید جێبێڵێت.
ئەمە یەكەم جار نییە هەریەك لە چێڵسی و ئەرسناڵ ویستی خۆیان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كاكا پێشان دەدەن و پێشتر چەند جارێك ناوی كاكا بەو دوو یانەیەوە بەستراوەتەوە.
كاكا ساڵی 2009 بە 68 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە كرد و پێناچێ نرخی ئێستای لە 30 ملیۆن زیاتر بێت.
Top