بە 150 ملیۆن پاوەند چێڵسی ئاگر لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە بەردەدات

بە 150 ملیۆن پاوەند چێڵسی ئاگر لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە بەردەدات
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشكرای كرد رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆكی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڕیاری داوە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵ ئاگر تێبەربدات بەوەی 150 ملیۆن پاوەند بخاتە بەردەستی بواشی راهێنەری یانەكە بۆ كڕینی یاریزان.
رۆژنامەكە دەڵێ بواش دەیەوێ 50 ملیۆن پاوەند لە كڕینی ئەدینسۆن كاڤانی هێرشبەری ئۆرۆگواییدا خەرج بكات كە یاریزانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵییە و 30 ملیۆن پاوەندیش بداتە مارك هامسیكی هاوڕێی كە یاریزانی هەمان یانەیە.
بەپێی هەمان رۆژنامە بواش هەروەها ئامادەیە بڕی 20 ملیۆن بداتە میلۆس كراسیچی ئەستێرەی یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی و 7 ملیۆن پاوەندیش خەرج بكات بۆ كڕینی گاری كاهیلی دڵی بەرگری یانەی بۆڵتۆن و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.
رۆژنامەكە دووپاتی كردووەتەوە گرێبەستێكی تری چێڵسی بریتی دەبێت لە جواو مۆتینیۆی یاریزانی یانەی پۆرۆتی پورتوگالی بەڵام ئەو گرێبەستەیان لە هاوینی داهاتوودا دەكات چونكە سەرۆكی یانە پورتوگالییەكە رازی نییە ئەو یاریزانە لە زستاندا بفرۆشێت.
چێڵسی تا ئێستا ئەنێلكای فرۆشتووەتە یانەیەكی چینی و قسە هەیە درۆگبا بچێتە یانەی ئینجی رووسی و ئەلێكسی بەرگریكەریش بڕوات.
Top