لەخولی تازەپێگەیشتوان هەولێر گۆڵبارانی هەلۆی كرد
لەمیانی یارییەكانی دەستپێكی یارییەكانی خولی تازەپێگەیشتوانی یانەكانی كوردستان،هەولێر بە 12گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەلۆی بردەوە.
رۆژی هەینی لەسەر یاریگای دووەمی شەهیدفرەنسۆ هەریری لە دەست پێكی یارییەكانی خولی تازەپێگەیشتوانی یانەكانی كوردستان هەردوو یانەی هەلۆ وهەولێر بەیەك گەیشتن،لەگێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر هەرلەگەڵ دەست پێكی فیكەی ناوبژیوانی یارییەكە كۆنترۆڵی یاریگایان كردو چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەر گۆڵی یانەی هەلۆ لەم گێمەشدا یاریزانان هەولێر شەش گۆڵی یەك لەدوای یەكیان تۆماركرد.گۆڵەكان لەرێگای یاریزانان(مەحمەدشێرزاد لە خولەكەكانی 5،31،36،مەحمەدكەماڵ لە خولەكی 20وكاروان رەشید لە خولەكی 26ومەحمەدسەلاحەدین لە خولەكی 9ی)یارییەكە تۆماریان كرد.ئەم گێمە بە ئەنجامە بۆیانەی هەولێر بەكۆتایی هات.لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەولێر بەهەمان سیناریۆی گێمی یەكەم بەردەوام بوون لەهێرشبردن بۆسەر گۆڵی تیپی میوان ولەم گێمەش شەش گۆڵی تریان تۆماركرد لە رێگای یاریزانان (هەرێم تەحسین 2گۆڵ ومەحمەد شێرزاد4گۆڵی تۆماكرد).بەم ئەنجامەش یارییەكەب ئەنجامی (12-0)گۆڵ بۆیانەی هەولێر بە كۆتایی هات.یانەی هەولێر زەنگێكی مەترسی بۆیانەكانی تر لێدا،مەحمەد شێرزاد لەم یارییە 7گۆڵی تۆماركرد.