یۆڤنتۆس و چێڵسی لەسەر هیگواین لە شەڕدان
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرای كرد ئەندرێ بواشی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بایەخی زۆر بە هیگواین دەدات بە تایبەت كە بواش پێی وایە هیگواین بێئومێدە لە زۆر پشت بەستنی مۆرینۆی راهێنەری ریال مەدرید بە كەریم بنزیمە.
لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی لاسستامپای ئیتاڵی گوتی یانەی یۆڤنتۆس ئامادەیە بە هێزێكی زۆرەوە بچێتە ناو دانووستانەوە بۆ كڕینی هیگواین، بە تایبەت كە یانەكە دەیەوێ وەرزی داهاتوو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاری بكات.
رۆژنامە ئیتاڵییەكە دووپاتی كردووەتەوە یانەی خانمە پیرەكە ئامادەیە بڕی 29 ملیۆن یۆرۆ بداتە ریال مەدرید بۆ دەستهەڵگرتن لە هیگواین.