ئینزاگی بەنیازی رۆیشتنە لە میلان
ئینزاگی وەرزی رابردوو دووچاری پچڕانی بەستەری خاچیی قاچی هات و بەهۆیەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دابڕاو و بەوەش ئەو هێرشبەرە كەوتە دەرەوەی پێكهاتەی یانەی میلانەوە، هەرچەندە ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی میلان بەردەوام پشتگیری دەكات لە رووی دەروونییەوە.
هەفتەی پێشوو ئەدریانۆ گالیانی جێگری سەرۆكی یانەی میلان ئاشكرای كرد ئینزاگی دەیەوێ لە ریزی یانەی میلان بڕوات و پەیوەندی بە یانەیەكەوە بكات كە هەلی یاریكردنی تێدا زۆرتربێت بۆ ئەو یاریزانە، چونكە ئەو ئێستا نایەوێ بەیەكجاری واز لە یاریكردن بێنێت.
ئەوەی كە زیاتر ویستی ئینزاگی بۆ رۆیشتن قوڵ دەكاتەوە گەڕانی یانەی میلانە بە شوێن هێرشبەرێكی تردا بۆ ئەوەی بیباتە ریزەكانی خۆیەوە و كارلۆس تێڤێزی ئەرجەنتینی دیارترین هێرشبەری داواكراوی میلانە.