لەوانەیە پێكان كۆبی براینت لە بەشداری لە خولی باسكەی ئەمەریكی بێبەش بكات

لەوانەیە پێكان كۆبی براینت لە بەشداری لە خولی باسكەی ئەمەریكی بێبەش بكات
پێكانی كۆبی براینت لە شانیدا زیاتر كەڵەكەبوو و بووە هۆكارێكی تری ئەو پشێویەی كارگێڕیی یانەی لۆس ئەنجلۆس لیكەرزی گرتووەتەوە.
براینتی 33 ساڵ كە مێژوویەكی دێرینی لەگەڵ پێكاندا هەیە، توو شی كرژبوونی ماسوولكەكانی قۆڵی هات و پشكنینی رەنینی موگناتیسی ئاشكرای كرد ئەو یاریزانە پێكانێكی سووكی هەیە.
براینت هەفتەی رابردوو نەیتوانی بەشداری مەشقەكانی تیپەكەی بكات و بەوەش بەشداری یارییەكی دۆستانەی نەكرد لە بەرامبەر تیپی ستابلس سەنتەر.
مایك براونی راهێنەری تیپی لۆس ئەنجلۆس لیكەرز گوتی ناتوانم هیچ شتێك لەبارەی براینتەوە بڵێم، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا چارەنووسی دیار دەكەوێت.
پێكانی براینت زنجیرەیەكی تری كێشەكانی یانەی لیكەرزە، بە تایبەت دوای ئەوەی كێشەی زۆر لەسەر گرێبەستی پۆل گاسكۆل و لامار ئۆدۆم دروست بوو و یانەكە لە خزمەتەكانی ئەندرێ بینوام بێبەش دەبێت بەهۆی راگرتنی بۆ ماوەی 5 یاری لەسەر یەك.
Top