كالۆ بۆ فرۆشتن نییە
هەرچەندە بواش لە وەرزی ئەمساڵ بە شێوەی سەرەكی پشت بە ماتا و میرییلیش و میكێڵ دەبەستێت و كالۆ بووەتە یاریزانێكی یەدەگ لە یانەكەدا، بەڵام ئەو هێرشبەرە ئامادە نییە دەستبەرداری كالۆ بێت.
بواش پێی وایە كالۆ توانای ئەوەی هەیە لە هێڵی ناوەڕاستی بلووز یاری بكات و لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە دەتوانێ شوێنی دانێل ستۆریجی هێرشبەری سەرەكیی یانەكە بگرێتەوە، لەبەرئەوە رێگە بە رۆیشتنی نادات.
كالۆ لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی چێڵسی كۆتایی دێت و جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدرید یەك لەو راهێنەرانەیە كە ئامادەیە كالۆ بباتە ریزەكانی یانەكەیەوە و پێویستی بەو یاریزانە هەیە.
بەڵام بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا، بواش بە هیچ شێوەیەك رێگە بە رۆیشتنی كالۆ نادات.