چێڵسی پێویستی بە دڵێكی بەرگری هەیە

چێڵسی پێویستی بە دڵێكی بەرگری هەیە
یانەی چێڵسی لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی ئینگلیزیدا بە 33 خاڵ كێشەی لە هێڵی بەرگریدا هەیە.
ئەندرێ ڤیلاش بواشی راهێنەری یانەكە كە هەست بە دڵەڕاوكێ دەكات بەهۆی پێكانی برانیسلاڤ ئیڤانۆڤیج و جۆن ئۆبی میكڵ دوای ئەوەی لە یاری رابردووی یانەكەدا بەرامبەر یانەی تۆتنهام دووچاری پێكان هاتن، ئاشكرای كرد لە مانگی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ بەرگریكەرێكی بە توانادا دەكات.
بواش بەرلەوەی بیر لە كڕینی هیچ بەرگریكەرێكی تر بكاتەوە، دەبێ سەرەتا هاوتای هاری ریدناپی راهێنەری تۆتنهام و فێرگسۆنی راهێنەری مان یو، هەوڵی گەیشتنەوە بە مانچستەر ستی پێشەنگی خولەكە بدات.
بواش گوتی هەرچەندە پێشتر پێم وابوو لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا بە دووی تەنیا هێرشبەردا دەگەڕێین، بەڵام ئێستا پێشتر دەبێ بیر لە بەرگریكەرێكی بە توانا بكەینەوە، پێكانەكانی تیپەكە دۆخی تازەی دروست كردووە.
Top