براندیلی یاریزانێكی پلە دوو بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەكات

براندیلی یاریزانێكی پلە دوو بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەكات
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كرد یاریزانێكی پلە دووی ئیتاڵیا لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیاوە بانگهێشت كراوە بۆ چوونە ریزی هەڵبژاردەكە دوای ئەوەی رازی نەبوو گەندەڵی بكات.
چیزاری براندیلی راهێنەری ئیتاڵیا بانگهێشتی سیمۆنی فارینای یاریزانی یانەی جۆبیۆی پلە دووی ئیتاڵیای كرد تا بچێتە پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاوە.
فارینای 29 ساڵ پۆلیسی ئاگادار كردەوە كە دەستەوارەیەكی ناشەرعی بە بڕی 200 هەزار یۆرۆ رەتكردووەتەوە بۆ دەستكاریكردنی ئەنجامی یاری نێوان یانەكەی و یانەی چیزینا لە جامی ئیتاڵیا لە 30 نۆڤەمبەری رابردوو.
رۆژنامەی دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە براندیلی گواستەوە كە ئەوەی ئەو یاریزانە كردوویەتی سەرنجی راكێشام، ئازایەتییەكی بێوێنەی پێشاندا و رووبەرووی كارێكی نەشیاو بووەوە.
هەرچی ماركۆ فیرۆیتی سەرۆكی یانەی جۆبیۆیە هۆشداری دا لەوەی ئەو یاریزانە وەك پاڵەوان مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
Top