ئەراگۆنیس: رائولی 2011 لە رائولی 2009 باشترە

ئەراگۆنیس: رائولی 2011 لە رائولی 2009 باشترە
لویس ئەراگۆنیسی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پەسنی تواناكانی رائول گۆنزالیسی یاریزانی یانەی شالكەی ئەڵمانی كرد و گوتی ئەو شایستەی ئەوەیە لە نێو پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیادا بێت.
لە ماوەی رابردوودا باسێكی گەرم لەسەر ئەوە هەیە كە رائول جارێكی تر دەگەڕێتەوە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ بەشداریكردن لە یۆرۆی 2012، دوای ئەوەی داڤید ڤیای هێرشبەری هەڵبژاردەكە دووچاری پێكان هات و بەهۆیەوە بۆ ماوەی 5 مانگ لە یاریگاكان دوور دەخرێتەوە.
ئەراگۆنیس لە لێدوانی بۆ تۆڕی كەناڵ سپۆرتی ئیسپانی گوتی رائوول ئێستا لە دۆخێكی زۆر باشدایە، تەماشای یارییەكانی دەكەم لەگەڵ شالكە بە بەردەوام، بە بڕوای من ئەو رائولەی ئێستا لە رائولی 2009 باشترە و زۆر زیاتر ئاستی خۆی گەڕاندووەتەوە.
ئەراگۆنیس لە یۆرۆی 2008 رائولی بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نەكرد كە نازناوی پاڵەوانیەتییەكەی بەدەست هێنا.
Top