تیروكەوانی سلێمانی دیاركرا

تیروكەوانی سلێمانی دیاركرا
بەسەرپەرشتی یەكێـتی تیروكەوانی سلێمانی،بەمەبەستی دەستنیشان كردنی هەڵبژاری تیروكەوانی شاری سلێمانی،بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی تیروكەوانی هەڵبژاردەی شارەكانی عێراق كەوا بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی ئەنجامبدرێت. یەكێتی تیروكەوانی شارەكە پاڵەوانێـتی تیروكەوانی بۆ هەریەك لە یانەكانی (سلێمانی،پێشمەرگەی سلێمانی، سیروانی نوێ، نەورۆز، كلدان، بەختیاری)بۆهەردوو ئاستی پێشكەوتووان ولاوان ئەنجامدا،لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد. ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی لاوان
1-شكاركاوە-یانەی سلێمانی
2-رێكان تۆفیق-یانەی سیروانی نوێ
3-پێرس شێرزاد-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
ئاستی پێشكەوتوان
1-عیمادئازاد-یانەی سلێمانی
2-هۆشمەندئەحمەد-یانەی سیروانی نوێ
3-بڕوا سەلام-یانەی كلدان
لەكۆتایشدا ئەم شەش یاریزانە بۆهەڵبژاردەی تیروكەوانی شاری سلێمانی دەستنیشان كران.
Top