پێشمەرگەي سلێمانی پاڵەوانی كوردستان بوو

پێشمەرگەي سلێمانی پاڵەوانی كوردستان بوو
لە شاری هەولێر لە هۆڵی مۆزارت، بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی بلیاردی كوردستان و بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (هەولێر، ئەكاد، خەبات، ئارارات، قەڵای توركمان، پێشمەرگەی هەولێر، هێرش، شەقلاوە، هەندرێن، بروسك، سلێمانی، كلدان، پێنجوین، پێشمەرگەی سلێمانی، سەرچنار، دەربەندیخان، سیروانی نوێ، ئاشتی، نەورۆز، بابەگوڕگوڕ، سۆلاڤ، خاك، شۆریجە، ئاڵتون كۆپری، لەیلان، كەیوان، عومال، تەئاخی، سۆلاڤی نوێ)یانەی شارەكانی كوردستان .پاڵەوانێـتی بلیاردی یانەكانی كوردستان ئەنجامدرا كە ماوەی سێ رۆژی خایاند، یارییەكانیش بەسیستەمی تۆپی سنۆكەر بە دوو دۆڕاندن بۆدەرەوە بەڕێوە چوو. دوای ئەنجامدانی چەندین یاری هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و بروسك گەیشتنە یاری كۆتایی و لە ئەنجامیشدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە ئەنجامی (3-2)گێم یارییەكەی بردەوە كە ئاستێكی بەرزی بەخۆیەوە بینی . یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد.ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەیی خوارەوە بوو.
1-پێشمەرگەی سلێمانی،2-بروسك،3-سەرچنار،43-بابە گوڕگوڕ
لە كۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
Top