كەیوان و نیشتمان پلیتی خولی نایابیان بەدەستهێنا

كەیوان و نیشتمان پلیتی خولی نایابیان بەدەستهێنا
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تێنسی سەرزەوی كوردستان و بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (كەیەوان، نیشتمان، پیشەسازی، گوڵان، خانەقین، سۆران، هێرش، مەخموور، رانیە، لەیلان، گارە، شەقلاوە، زێرڤانی، تەئاخی) شارەكانی كوردستان. بۆماوەی 3رۆژ پاڵەوانێـتی تێنسی سەرزەوی یانەپلە یەكەكانی كوردستان ئەنجامدرا. رۆژانەش یارییەكان لەهەردوو یاریگای ئەكوا پارك وپێشنگای ئۆتۆمبێل بەڕێوە دەچوون،لە پاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی هەر14یانە لە كێبڕكێ دابوون بۆبەدەست هێنانی دووپلیتی سەركەوتن بۆ ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، دوای ئەنجامدانی چەندین یاریی هەردوو یاریزان محەمەد ساڵح لە یانەی كەیوان و عوسمان قادر لە یانەی نیشتمان گەیشتنە یاری كۆتایی،لە یاری كۆتاییشدا یاریزان محەمەدساڵح توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و یارییەكەش بە ئەنجامی (2-0)گێم یارییەكەی بردەوە و هەردوو یانەی كەیوان ونیشتمان گەیشتنە ریزی یانەپلە نایابەكانی كوردستان. شایەنی باسە یارییەكان بە سیتەمی یەك دۆڕان بۆ درەوە بوو .ئەمساڵیش ژمارەی یانەكانی خولی نایاب بووە12یانە. لەكۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
Top