گوتی: تەنیا رۆناڵدۆ هۆكاری دۆڕانی ریال مەدرید نییە

گوتی: تەنیا رۆناڵدۆ هۆكاری دۆڕانی ریال مەدرید نییە
یاریزانی یانەی بێشكتاشی توركی و پێشووی یانەی ریال مەدرید «گوتی» دەربارەی یاری كلاسیكۆ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەكان تەئكیدی لەوە كردووە، كە نابێت تەنیا رەخنە لە كریستیانۆ بگیرێت لە یاری كلاسیكۆ و گوتی: راستە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاری كلاسیكۆ ئاستی وەكو پێویست نەبوو، بەڵام نابێت هۆكاری دۆڕاندن تەنیا بخرێتە پال یاریزانێك ئەم شتێكی راست نییە.
لە درێژەی قسەكانیدا یاریزان «گوتی» ئاماژەی بەوەكرد: هۆكاری ئەم ئاست خراپی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئەم پاڵەپەستۆ گەورەیە دەگەرێتەوە، كە لەسەر یاریزانی ناوبراو هەبوو بە تایبەتی كاتێك، كە رووبەڕووی یاریزانی میسی دەبێتەوە.
دەربارەی یانەی داهاتووی یاریزان وتی: ئێستا چەند گرێبەستێكم لەبەر دەستدایە، بەڵام گرنكتریان گرێبەستێكم لە چین بۆهاتووە، رەنگە لە خولی چین یاری بكەم.
Top