ئەماوری لە خولی ئینگلیزی نزیكە

ئەماوری لە خولی ئینگلیزی نزیكە
دوای گفتوگۆیەكی زۆر دەستەی كارگێڕی یانەی یۆڤنتوس بەفەرمی رەزامەندی خۆی نیشاندا، كە یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس ئەماوری بچێتە ریزی یانەی تۆتنهام.
بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزان ئەمارۆی وتی: یانەی تۆتنهام گرنگی زۆر بە یاریزان ئەماوری دەدات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانە بچێتە ریزی یانەكەیان بۆ ئەوەی هێڵی هێڕشبەری یانەكە بەهێزتر بێت.
لە لایەكی ترەوە بەڕێوەبەری گشتی یانەی یۆڤانتوس لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەكان وتی: ئێمە حەز دەكەین ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی یاریزان ئەماروی بكەین بۆ یانەیەكی تر، بەڵام دەبێت یەكەم گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانی ناوبراو بكەین بۆ ئەوەی گوێبیستی راوبۆچوونەكانیان بین بۆ ئەوەی جێبەجێی بكەین.
جێگەی باسە ئەماوری لە ساڵی 2008 بە بڕی 15.3 ملیۆن یۆرۆ چووە ریزی یانەی یۆڤانتوس و لە ساڵی داهاتوو بەفەرمی گرێبەستی ئەماوری لەگەڵ یانەی یۆڤانتوس تەواو دەبێت.
Top