وا بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا لە شاری هەولێر پاڵەوانێتی لەش جوانی بۆ یانەكانی شاری هەولێر و دەورووبەری بەڕێوە بچێت، لەم پاڵەوانێتیە 9 یانە بەشداری دەكات ئەویش هەریەكە لە یانەكانی (هەولێر، پێشكەوتن، ئارارات، پێشمەرگەی هەولێر، بروسك، خەبات، كۆیە، شەقڵاوە، قەڵا) و ئەم پاڵەوانێتییە 22ی مانگ دەست پێدەكات و دوو رۆژ دەخاینێت و ركابەرییەكان لە هۆڵی رۆشنبیری بەڕێوە دەچێت.
جێگەی باسە ئەم پاڵەوانێتییە بەسەرپەرشتی یەكێتی لەش جوانی لقی هەولێر بەهاوكاری یەكێتی لەش جوانی كوردستان ئەنجام دەدرێت.