قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی پایسكلسواری كوردستان لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت
لە لێدوانێكی تایبەتدا عەبدولقادر نورەددین راهێنەری تیپی پایسكلسواری یانەی هەولێر گوتی: ئێمە بە باشی خۆمان بۆ ئەم پاڵەوانێتییە ئامادە كردووە و هەوڵ دەدەین لە گشت ئاستەكان بە تایبەتی لەسەر ئاستی پێشكەوتووان پلەی یەكەم بە دەستبهێنین، هەرچەندە یاریزانێكمان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی یاری دەكات، بەڵام ئەمە نابێتە رێگر بۆ بە دەستهێنانی ئەنجامێكی باش.
جێگەی باسە قۆناغی یەكەم و دووەمی ئەم پاڵەوانێتییە لە هەردوو شاری هەولێر و دهۆك بەڕێوەچوو و چەندین یانەی كوردستان بەشدارییان تیاییدا كردبوو.