ڤیاریال راهێنەرەكەی دەركرد

ڤیاریال راهێنەرەكەی دەركرد
یانەی ڤیاریالی ئیسپانی خوان كارلۆس گاریدۆی راهێنەری لە پۆستەكەی دوورخستەوە دوای ئەوەی لە یاری چوون و هاتنی قۆناخی 32ی جامی شای ئیسپانیا بە یانەی میرنداسی پلە سێی ئەو وڵاتە دۆڕا.
گاریدۆ كە ساڵی 2009 جێگەی مانوێل پلگرینی لە راهێنانی یانەی ڤیاریال گرتەوە لە وەرزی ئەمساڵدا بەدەست پێكانی یاریزانەكانییەوە ناڵاندی كە رۆڵی گەورەی هەبوو لە دابەزینی ئاستی تیپەكە لە هەموو پاڵەوانیەتییەكاندا.
ڤیاریال لە بڵاوكراوەیەكدا لەسەر تۆڕی ئینتەرنێتی خۆی گوتی ئەم ئێوارەیە كارلۆس گاریدۆ كارەكانی خۆی وەك راهێنەری یانەی ڤیاریال كۆتایی پێ هێنا.
یانەكە هەروەها گوتی تا ئێستا شوێنگرەوەی گاریدۆ دیاری نەكراوە.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا گوتیان ئێستا یانەی ڤیاریال بە شوێن جێگرەوەیەك بۆ جێگای گاریدۆدا دەگەڕێ كە لەوانەیە رافا بینیتیزی راهێنەری پێشووی ئینتەرمیلان پاڵێوراوێكی سەرەكی بێت.
Top