لەوانەیە ڤینۆس ویلیامز بەشداری پاڵەوانیەتیی ئوسترالیای كراوە نەكات

لەوانەیە ڤینۆس ویلیامز بەشداری پاڵەوانیەتیی ئوسترالیای كراوە نەكات
دوای پاشەكشەكردنی لە ڤینۆس زیلیامزی یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئەمەریكی لە پاڵەوانیەتیی نیوزیلەندا كە ئامادەكارییە بۆ پاڵەوانیەتیی ئوسترالیای كراوە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا، ئەگەری بەشداری نەكردنی ڤینۆس لە ئوسترالیای كراوە زۆر باسی لێوە دەكرێت.
ڤینۆس كە پێشتر 7 نازناوی چوار پاڵەوانیەتییە گەورەكەی گراند سلامی بردووەتەوە، بەهۆی كێشەی تەندروستییەوە لە پاڵەوانیەتیی نیوزیلەندا پاشەكشەش كرد و ئێستا گومان هەیە لەوەی ئەو یاریزانە بتوانێ بەشداری پاڵەوانیەتیی ئوسترالیای كراوە بكات.
ویلیامز چارەسەری بۆ نەخۆشییەكەی وەرگرت كە پەیوەندی بە سیستمی بەرگری لەشیەوە هەبوو و دوای ئەوەش بانگهێشتی بەشداری لە پاڵەوانیەتیی ئۆكلاند كرا كە بڕیارە لە ماوەی نێوان 2 تا 7ی یەنایەری داهاتوو ئەنجام بدرێت.
هەموو شرۆڤەكارانی جیهانی تێنس دووپاتی ئەوە دەكەنەوە ئەگەر ڤینۆس نەتوانێ كێشەی پێكانە بەردەوامەكانی ماوەی رابردووی چارەسەر بكات كە لە ساڵی رابردووەوە بەدەستییەوە دەناڵێنێت، ناچار دەبێ بەیەكجاری واز لە یاریكردن بێنێت.
Top