ئۆزڤاڵدۆ: ئێستا رۆمای راستەقینە دەركەوت
ئۆزڤاڵدۆ كە هاوینی رابردوو لە یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانییەوە پەیوەندی بە یانەی رۆماوە كرد گوتی ئەمە رۆمای راستەقینەیە، بەڵام هێشتا رێگایەكی درێژمان لەبەردەمدا ماوە، لە 3 هەفتەی رابروودا 3 یاری گرنگمان كرد و ئەمساڵمان بە ئاستێكی بەرزەوە بەڕێكرد، دەبێ لە ئێستاوە بیر لە 2012 بكەینەوە.
لەبارەی خۆیەە ئۆزڤاڵدۆ گوتی من وەك یاریزان و وەك كەس بەردەوان گەشە دەكەم و لێرە لە دۆخێكی زۆر پۆزەتیڤدام، تیپەكەم هاوكارییەمی زۆرم دەكات و ئەگەر بەو ئاستە بەردەوام بین دۆڕانمان دەبێتە شتێكی ئەستەم.
هێرشبەرە ئەرجەنتینییە ئیتاڵییەكە لە كۆتاییدا گوتی راستە كێشەی سەرەكیمان تا ئێستا ئەوەیە كە ناتوانین بە ریتمێكی جێگیر یاری بكەین، بەڵام دەبێ ئەوە بزانین كە پێویستە بۆ هەموو یارییەك بە ئارامی خۆمان ئامادە بكەین تا بتوانین سەركەوتن دووبارە بكەینەوە.