نیمار بە گواردیۆلای گوتووە بمبە بۆ بەرشەلۆنە

نیمار بە گواردیۆلای گوتووە بمبە بۆ بەرشەلۆنە
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە نیمار دا سیلڤای هێرشبەری بەرازیلی داوای لە پیپ گواردیۆلای راهێنەری بەرشەلۆنە كردووە بیباتە ریزەكانی یانەكەیەوە.
رۆژنامەكە راپۆرتێكی رادیۆی كاتالۆنیای بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا دووپاتی دەكاتەوە نیمار دا سیلڤا كە ئێستا بە تواناترین هێرشبەری بەرازیلە، لە دوای یاری كۆتایی مۆندیالی یانەكان كە بە بردنەوەی بەرشەلۆنە لە سانتۆس 4-0 كۆتایی هات، داوای لە گواردیۆلا كردووە بە فەرمی دەستەوارەیەك پێشكەشی یانەكەی بكات بۆ ئەوەی بیباتە ریزەكانی خۆیەوە.
نیمار كە پێشبینی دەكرێ لە داهاتووی نزیكدا ببێتە یەك لە یاریزانە هەرە باشەكانی جیهان، پێشتر جێی بایەخی هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید بوو.
مۆندۆ دەڵێ ساندرۆ رۆسێلی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە لە دوای كۆتایی هاتنی مۆندیالەكە لەگەڵ باوكی نیماردا كە هاوكات بەڕێوەبەری كارەكانیشیەتی دانیشووە و باسی لە شێوازی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزی بەرشەلۆنە كردووە.
Top