سوارێز 8 یاری راگیرا
یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئاشكرای كرد كە لێكۆڵینەوەی لە تۆمەتی رەگەزپەرستی دژی سوارێز كۆتایی پێهێناوە و گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی سوارێز سوكایەتی رەگەزپەرستی بە ئیڤرا كردووە و قسەی ناشرینی پێ گوتووە.
یەكێتییەكە ئاشكرای كرد لەسەر ئەو هەڵسوكەوتە بڕیاری داوە بۆ ماوەی 8 یاری سوارێز لە یاریكردن لە خولی ئینگلیزی رابگرێت و بە بڕی 40 هەزار پاوەند سزای بدات.
پێشتر ئیڤرا ئاشكرای كردبوو كە سوارێز لە یاری نێوان هەردوو یانەدا چەندین جار قسەی رەگەزپەرستانەی بەرامبەر كردووە.
یەكێتییە ئینگلیزییەكە هەرچەندە هەلی تێهەڵچوونەوەی بڕیارەكەی بە سوارێز داوە، بەڵام دووپاتی كردەوە كە پێویستە سوارێز لەمەودوا ئاگای لە قسەكانی خۆی بێت و ئەوەی كردوویەتی دووبارەی نەكاتەوە چونكە دووچاری سزای توندتر دەبێتەوە.