پاستۆری نوێترین ئامانجی میلانە

پاستۆری نوێترین ئامانجی میلانە
رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كرد یانەی میلان هەوڵی بەدەستهێنانی خزمەتەكانی خافێر پاستۆری ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی پاریس سانجێرمان دەدات.
سەرەتای ئەم هەفتەیە پاستۆری ئاشكرای كرد كە ویستی ئەو بۆ یاریكردن لە ئەوروپا لە یانەی پاریس سانجێرمان گەورەترە.
یانەی میلان هاوتایە لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان بۆ بەدەستهێنانی پاستۆری كە یەك لە ئەستێرە درەوشاوەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سانجێرمانە.
ئەلبرتۆ گالیانی جێگری سەرۆكی یانەی میلان دەیەوێ پەیوەندی باشی لەگەڵ لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەی پاریس سانجێرمان بقۆزێتەوە بۆ رازیكردنی یانە فەرەنسییەكە لە پێناو دەستبەرداربوون لە پاستۆری.
هاوینی رابردوو پاستۆری لە یانەی پالێرمۆوە بە بڕی 43 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی سانجێرمانەوە كرد و ئەو یاریزانە بووە گرانترین یاریزان كە دەچێتە خولی فەرەنسی لە مێژوودا.
Top