ئارشاڤین: دەگەڕێمەوە رووسیا
ئارشاڤین دانی بەوەدانا كە لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ ئاستی وەك پێویست نییە و گوتی چوونە دەرەوەی هەڵبژاردەی رووسیا لە پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2012 كاریگەریی زۆری لەسەر لایەنی دەروونییم هەبووە.
چەند هەفتەیەك لەمەوپێش هەردوو یانەی ئەرسناڵ و لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ دانووستیانیان بۆ گواستنەوەی ئەرشاڤین بۆ ریزی یانە رووسییەكە دەست پێكرد، بەڵام دانووستانەكان شكستیان هێنا.
ئەو یاریزانە گوتی حەزم لە گەڕانەوەیە بۆ رووسیا، ئاستم دابەزیوە لە ئەرسناڵ چونكە هەست بەبێ ئومێدی دەكەم دوای ئەوەی نەمانتوانی بگەینە یۆرۆی 2012.
لە وەرزی ئەمساڵدا ئەرشاڤین بەردەوام لەسەر كورسی یەدەگی یانەی ئەرسناڵ بەهۆی دابەزینی ئاستییەوە و ئارسن ڤینگەری راهێنەری ئەو یانەیە زۆر كەم پشت بە ئەرشاڤین دەبەستێت.