مۆرینۆ: هەر پاڵەوانیەتییەك بەرشەلۆنەی تێدا نەبێت بە ئاسانی نازناوەكەی دەبەینەوە
مۆرینۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی تێپەڕاندنی بەرشەلۆنە و بردنەوە لێی واتای بەدەستهێنانی نازناوی ئەو پاڵەوانیەتییە. مۆرینۆی هەروەها پەسنی تواناكانی تیپەكەی كرد لە وەرزی ئەمساڵدا كە توانیویەتی 3 خاڵ لە پێش بەرشەلۆنەوە بێت بەر لە دەستپێكردنی پشووی زستانە.
ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ پلەی یەكەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە و بەرشەلۆنەی دووەمی ریزبەندییەكە 37 خاڵی هەیە.
راهێنەرەكەی ریال مەدرید گەشبینی خۆی بە بردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵی خولی لالیگا پێشان دا دوای ئەوەی توانی لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا بە 3 خاڵ پێش پاڵەوانی 3 وەرزی رابردووی لیگا بكەوێت.
مۆرینۆی هەروەها دووپاتی كردەوە كاروانی خولی ئیسپانی زۆری ماوە و درێژە، هیچ دەستەبەرێك نییە بۆ ئەوەی لە ئێستاوە دڵنیابین لەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵمان بردووە.