مۆرینۆ: هەر پاڵەوانیەتییەك بەرشەلۆنەی تێدا نەبێت بە ئاسانی نازناوەكەی دەبەینەوە

مۆرینۆ: هەر پاڵەوانیەتییەك بەرشەلۆنەی تێدا نەبێت بە ئاسانی نازناوەكەی دەبەینەوە
جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدرید دانی بەوەدانا كە یانەكەی دەتوانێ نازناوی هەر پاڵەوانیەتییەك بەدەست بێنێت لە جیهاندا ئەگەر بەرشەلۆنە لەو پاڵەوانیەتییەدا نەبێت.
مۆرینۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی تێپەڕاندنی بەرشەلۆنە و بردنەوە لێی واتای بەدەستهێنانی نازناوی ئەو پاڵەوانیەتییە. مۆرینۆی هەروەها پەسنی تواناكانی تیپەكەی كرد لە وەرزی ئەمساڵدا كە توانیویەتی 3 خاڵ لە پێش بەرشەلۆنەوە بێت بەر لە دەستپێكردنی پشووی زستانە.
ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ پلەی یەكەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە و بەرشەلۆنەی دووەمی ریزبەندییەكە 37 خاڵی هەیە.
راهێنەرەكەی ریال مەدرید گەشبینی خۆی بە بردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵی خولی لالیگا پێشان دا دوای ئەوەی توانی لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا بە 3 خاڵ پێش پاڵەوانی 3 وەرزی رابردووی لیگا بكەوێت.
مۆرینۆی هەروەها دووپاتی كردەوە كاروانی خولی ئیسپانی زۆری ماوە و درێژە، هیچ دەستەبەرێك نییە بۆ ئەوەی لە ئێستاوە دڵنیابین لەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵمان بردووە.
Top