چێڵسی پارەیەكی باشی بۆ بازاڕی گواستنەوەی زستانە ئامادە كردووە
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشكرای كردووە كە رۆمان ئەبرامۆڤیجی خاوەنی یانە ئینگلیزییەكە رەزامەندی پێشانداوە بۆ هێنانی 3 یاریزانی ئاست بەرز بۆ ریزی یانەكەی لە زستانی ئەمساڵدا.
تایمز دەڵێ چێڵسی 3 یاریزانی كردووەتە ئامانج بۆ بەهێزكردنی ریزەكانی كە بریتین لە ئەدینسۆن كاڤانی هێرشبەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و ماریۆ گۆتزەی ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی برووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و جواو مۆتینیۆی یاریزانی ناوەڕاستی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی.
بەپێی رۆژنامەكە نرخی هیچ كام لەو یاریزانانە لە 30 ملیۆن یۆرۆ كەمتر نییە و ئەوەش مانای وایە چێڵسی رازییە پارەیەكی باش لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا خەرج بكات.