ڤینگەر ئاڵای سپی هەڵكرد

ڤینگەر ئاڵای سپی هەڵكرد
ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی گوتی هەلی بردنەوەی نازناوی وەزری ئەمساڵی خولی ئینگلیزی لەلایەن یانەی ئەرسناڵەوە زۆر لاواز بووە، دوای ئەوەی تیپەكە 1-0 بە یانەی مانچستەر ستی پێشەنگی خولەكە دۆڕا.
ئەرسناڵ كە لە دوا 8 یاری خۆیدا بەر لە رووبەڕووبوونەوەی ستی 7 بردنەوەی بەدەست هێنابوو، بەو دۆڕانە 12 خاڵ لە دوای یانەی مانچستەر ستییەوەیە.
ڤینگەر گوتی بۆ بەدبەختی دۆڕانی ئەو یارییە بۆ ئێمە كاریگەرییەكی زۆر خراپی هەبوو و زۆر دوور كەوتینەوە لە ستی، ئەگەر بمانبردایەتەوە ئێستا تەنیا 6 خاڵ لە دواوە دەبووین.
ڤینگەر گوتی زەحمەتە بتوانین جیاوازی خاڵەكانمان لەگەڵ ستی كەم بكەینەوە، بەڵام هەوڵ دەدەین، ئەم یارییە زۆر قورس بوو بۆ ئێمە و بە ئاسانی پێمان هەزم ناكرێ، لە ماوەی رابردوودا زۆر خاڵی پۆزەتیڤمان پێشاندا، بەڵام گەیشتنەوە بە پێشەنگ بووەتە كارێكی زۆر قورس.
راهێنەری ئەرسناڵ هەروەها گوتی دەمانتوانی لە مانچستەر ستی ببەینەوە، بەڵام ئەوان بەخت یاوەریان بوو چونكە گۆڵچییەكەیان یارییەكی زۆر باشی كرد.
Top