مانچستەر یونایتد پلەی مەیكەرێكی لە خولی پورتوگالی كڕی
لە ماوەی رابردوودا یانەی مانچستەر یونایتد كێشەی زۆری لە شوێنی پلەی مەیكەردا هەبوو و نەبوونی یاریزانێكی باش لە پێكهاتەكەی سێر ئەلێكس فێرگسۆندا بۆ ئەو جێگایە، یانەكەی دووچاری كێشەی زۆر كردەوە.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە مان یو بڕی 29 ملیۆن پاوەندی بە بەنفیكا داوە بۆ دەستبەرداربوون لە گایتان.
گایتان لە قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا ئاستێكی بەرزی پێشاندا و سەرنجی راهێنەری مانچستەر یونایتدی بەلای خۆیدا راكێشا.
راهێنەری مان یو لە هاوینی رابردەوە بە شوێن یاریزانێكی باشدا دەگەڕێ بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی پۆڵ سكۆڵز لە دوای وازهێنانیەوە لەو جێگایەدا بەجێی هێشتووە.
رۆژنامەكە هەروەها روونی كردووەتەوە ماوەی مانگێكە بەهرە دۆزەرەوەكانی مان یو چاودێری ئاستی گایتان دەكەن و رەزامەندییان پێشانداوە لەسەر ئەوەی فێرگسۆن ئەو یاریزانە بباتە ریزەكانی خۆیەوە.