بەشدارانی راپرسییەك كۆكن لەسەر گەڕانەوەی رائول بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا

بەشدارانی راپرسییەك كۆكن لەسەر گەڕانەوەی رائول بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا
راپرسییەك ئاشكرای كردووە جەماوەر كۆكن لەسەر پێویستی گەڕانەوەی رائول گۆنزالیسی هێرشبەری یانەی شالكەی ئەڵمانی بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە كاتی یۆرۆی 2012.
راپرسییەكە كە رۆژنامەی ماركا ئەنجامی داوە، دەریخستووە 66 لە سەدی بەشداران رازین لەسەر گەڕانەوەی رائول بۆ ریزی هەڵبژاردەكە.
تا ئێستا نزیكەی 27 هەزار كەس بەشداریی راپرسییەكەیان كردووە.
راپرسییەكی تر ئاشكرای كردووە كە جەماوەر بە پێویستی دەزانن رۆبەرتۆ سۆلدادۆی هێرشبەری یانەی ڤالنسیا ببێتە هێرشبەری سەرەڕمی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەگەر داڤید ڤیا كە دووچاری شكانی ئێسكی قاچی هاتووە، نەیتوانی بگەڕێتەوە یاریگاكان بەر لە یۆرۆی 2012.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا دوای پێكانی ڤیا داوایان لە ڤیسنتی دیل بۆسكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا كرد رائول بگێڕێتەوە ریزی هەڵبژاردەكە كە ئەمساڵ ئاستی بەرزە و تا ئێستا 10 گۆڵی لە خولی ئەڵمانیدا تۆمار كردووە.
Top