ڤینگەر: پێشبڕكێی بردنەوەی نازناوەكە پابەندە بە بردنەوە لە مانچستەر ستی
هەردوو یانەی ئەرسناڵ و مانچستەر ستی ئەمڕۆ لەسەر یاریگای ئیمارات بەیەك دەگەن.
ستی كە 38 خاڵی هەیە پلەی یەكەمی ریزبەندی خولەكەی گرتووە و بە دوو خاڵ لە پێش مانچستەر یونایتدی دووەمەوەیە و 6 خاڵ لە چێڵسییەوە دوورە كە پلەی سێیەمی گرتووە.
راهێنەرە فەرەنسییەكە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی دەیلی میلی ئینگلیزی گوتی رووبەڕووبوونەوەی مان ستی تاقیكردنەوەی قورس دەبێت بۆمان، پێویستە لە پێشەنگی خولەكەوە نزیك بین تا لە چوارچێوەی ركابەریكردن لەسەر نازناوەكە بمێنینەوە.
هەروەها گوتی پێویستە یارییەكی بەهێز بكەین و زوو پێش بكەوین و ئەمەش ئارەزووی هەموومانە، ئێمە ئێستا لە قۆناخی خۆراستكردنەوە و وەرگرتنەوەی شوێنی ئاسایی خۆمانداین لە ریزبەندی خولی ئینگلیزی، لەبەرئەوە پێویستە هەلی ئەمڕۆ لە دەست نەدەین و لە شوێنێكی گونجاودا بمێنینەوە بۆ نزیكی لە پێشەنگ.