ئەنچیلۆتی: یانە ئیتاڵییەكان دەتوانن ئینگلیزەكان لە قۆناخی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكەنە دەرەوە

ئەنچیلۆتی: یانە ئیتاڵییەكان دەتوانن ئینگلیزەكان لە قۆناخی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكەنە دەرەوە
كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری پێشووی یانەكانی میلانی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی گوتی یانەكانی ئیتاڵیا توانای ئەوەیان هەیە لە قۆناخی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەكانی ئینگلتەرا بكەنە دەرەوەی پاڵەوانیەتییەكە.
تیروپشكی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوو رووبەڕووبوونەوەی بەهێزی لە نێوان یانەكانی ئیتاڵیا لەلایەك و یانەكانی ئینگلتەرا لەلایەكی تر لێكەوتەوە كە بریتییە لە بەیەك گەیشتنی میلان و ئەرسناڵ لەلایەك و چێڵسی و ناپۆلی لەلایەكی ترەوە.
ئەنچیلۆتی گوتی پێم وایە ئێستا یانەكانی ئیتاڵیا لە یانەكانی ئینگلتەرا بەهێزترن و ئەو بەهێزییە بە ئاستی یانەكانەوە دیارە.
چاودێران گوتیان بەیەك گەیشتنی ئەو چوار یانەیە بەهێزترین یاری قۆناخی داهاتووی پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەكە دەبێت.
راهێنەرە ئیتاڵییەكە هەروەها گوتی پێم وایە هەلی میلان بۆ سەركەوتن بەرەو قۆناخی هەشت لە هەلی ئەرسناڵ زۆر زیاترە، هەروەها ناپۆلی توانای دوورخستنەوەی چێڵسی لە پاڵەوانیەتییەكە هەیە چونكە چێڵسی ئاستی جێگیر نییە.
Top