گواردیۆلا: سانتۆس وەك ریال مەدرید وایە

گواردیۆلا: سانتۆس وەك ریال مەدرید وایە
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هۆشداری دا لە مەترسیی یانەی سانتۆس و گوتی ئەو تیپە وەك ریال مەدرید وایە بۆ ئێمە.
سبەی یەكشەمە لە یاری كۆتایی مۆندیالی یانەكاندا هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و سانتۆس بەیەك دەگەن و گواردیۆلا گوتی سانتۆس ئاستێكی بەرزی هەیە بە تایبەت لە رووی تاكایەتییەوە، هەروەها لە هێرشی پێچەوانەدا وەك ریال مەدرید مەترسیدارە.
گواردیۆلا دڵتەنگی خۆی بە پێكانی داڤید ڤیای هێرشبەری یانەكەی دەربڕی و لەبارەی نیمارەوە گوتی بێگومان دەبێ چاودێری نیمار بكەین تا سنوورێك بۆ مەترسییەكانی دابنێین هەرچەندە ئەوە كارێكی زۆر قورسە، بەڵام دەبێ بزانین كە مەترسی سانتۆس تەنیا لە نیماردا نییە بەڵكە دانیلۆ و گانزۆ و بۆرگیس مەترسیدارن.
راهێنەری بەرشەلۆنە هەروەها گوتی دەبێ هەلی بوونمان لە مۆندیالی یانەكان بقۆزینەوە، لەبەرئەوەی نازانین كەی جارێكی تر دێینەوە ئێرە، راستە ئێمە پاڵێوراوین بۆ بردنەوە، بەڵام ئەوە تەنیا مەرج نییە بۆ بردنەوە و دەبێ لە یارییەكەی سبەیدا خۆمان ماندوو بكەین.
Top