هاوسەرەكەی كوبی براینت داوای جیابوونەوە دەكات

هاوسەرەكەی كوبی براینت داوای جیابوونەوە دەكات
فاتیسا براینتی هاوسەری كوبی براینتی یاریزانی تۆپی باسكەی ئەمەریكی لە تیپی لۆس ئەنجیلۆس لیكەرز، داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی دەكات.
رۆژنامەكانی ئەمەریكا ئاشكرایان كرد فاتیسا ئەو بڕیارەی داوە دوای ئەوەی بۆی دەركەوتووە هاوسەرەكەی بەردەوام خیانەتی لێدەكات و پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتی تردا هەیە.
بەرپرسی راگەیاندنی ئەو دوو هاوسەرە بڵاوكراوەیەكی تایبەت بەو بابەتی دایە دەزگاكانی راگەیاندن كە تێیدا هاتووە ماڵباتی براینت توانی بە یارمەتی راوێژكارێكی تایبەت هەموو كێشەكانی پەیوەست بەجیابوونەوە لە چوارچێوەی تایبەتمەندی خۆیدا چارەسەر بكات.
لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە لەم ساتە هەستیارەدا داوا دەكەین هەموو لایەك رێز لە تایبەتمەنمەندییەكانی خێزانەكە بگرێت لە پێناو بەرژەوەندی دوو منداڵی خێزانەكە و نزیكبوونەوەی پشووی سەری ساڵ.
سەرچاوەیەكی نزیك لەو دوو هاوسەرە گوتی فانیسا ماوەیەكی زۆرە بە كارەكانی هاوسەرەكەی زانیوە بەڵام بێدەنگ بووە.
Top