رۆژنامەی زە سەن: مانچستەر ستی ئامادەیە ڤان پێرسی بە 30 ملیۆن پاوەند بكڕێت
سیتی دەیەوێ مووچەی هەفتانەی ڤان پێرسی لە 80 هەزار پاوەندی هەفتانەوە بۆ 200 هەزار پاوەند بەرز بكاتەوە.
گرێبەستی پێرسی لەگەڵ ئەرسناڵ تەنیا 18 مانگی ماوە.
رۆژنامەكە لەلایەكی ترەوە ئاشكرای كردووە ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵ بیر لەوە دەكاتەوە بۆ ماوەی ساڵێك بە شێوەی خواستن تێری هێنری هێرشبەری پێشووی یانەكە بهێنێتەوە ریزەكانی خۆی.
بەپێی زە سەن ڤینگەر هێشتا ئومێدی زۆری بە تواناكانی هێنری هەیە كە كاتی خۆی رۆڵی گەورەی هەبوو لە پێشەوایەتیكردنی ئەو یانەیە بۆ وەرگرتنی پێشەنگی خولی ئینگلیزی و بردنەوەی چەند نازناوێكی لەسەر یەك.