سەرۆكی سانتۆس: لە 2014 نیمار بڕیار دەدات بچێتە بەرشەلۆنە یان ریال مەدرید
سەرۆكی سانتۆس كە ئێستا لە ژاپۆنە بۆ ئامادەبوونی یاری كۆتایی مۆندیالی یانەكان لە نێوان هەردوو یانەی سانتۆس و بەرشەلۆنە گوتی نیمار سانتۆس جێناهێڵێ و پابەند دەبێت بە گرێبەستەكەی خۆیەوە كە لە دوای مۆندیالی 2014 كۆتایی دێت.
هەروەها گوتی ئەو یاریزانە خۆی بڕیاری داوە تا ئەو وادەیە لە سانتۆس بمێنێتەوە و نەڕوات.
هەروەها گوتی دوای تەواوبوونی گرێبەستەكەی لە 2014 ئەوكات خۆی بڕیار دەدات دەچێتە بەرشەلۆنە یان ریال مەدرید.