فێدرێر: ساڵی داهاتوو دەبمەوە بە تێنسزانی ژمارە یەكی جیهان
فێدرێر گوتی دەزانم كە نۆڤاك جۆكۆڤیج بە جیاوازییەكی زۆری خاڵ لە پێشمەوەیە و پلەی یەكەمی جیهانی گرتووە، بەڵام لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا من ئاستێكی ئەوەندە باشم پێشاندا جیاوازییەكەم كەم كردەوە و دڵنیام دەتوانم ساڵی داهاتوو پێشەنگی لێ وەربگرمەوە.
فێدرێر گوتی دەزانم ئەوە رێگایەكی درێژ و قورسە، بەڵام كێ دەڵێ ئەستەمە، لەوانەیە رۆژێك لە رۆژان منیش بگەمە ئەو ژمارەیەی خاڵ.
تێنسزانە سویسرییەكە هەروەها گوتی دەبێ كارەكە لەبەرچاوی خۆمدا ئاسان بكەمەوە، جۆكۆڤیج ئەمساڵ ئاستی زۆر بەرز بوو و خۆی لە من دوور خستەوە لە ریزبەندییەكەدا، بەڵام ئەگەر ساڵی داهاتوو نازناوێكی گراند سلام ببەمەوە دەتوانم زۆر باش لێی نزیك ببمەوە.
فێدرێر هەروەها لەبارەی ئەگەری بەشداریكردن لە جامی دیڤزەوە گوتی تا ئێستا بڕیارم نەداوە بەشداری بكەم و پێم وانییە بەشدای بكەم، بەڵام تا ئێستا خشتەی كاری ساڵی داهاتووی خۆمم دانەناوە تا بزانم چی دەكەم.