راهێنەری چێڵسی: جیاوازیی 7 خاڵ لەگەڵ مان ستی هیچ نییە

راهێنەری چێڵسی: جیاوازیی 7 خاڵ لەگەڵ مان ستی هیچ نییە
ئەندرێ ڤیلاش بواشی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی گوتی جیاوازیی 7 خاڵ لەگەڵ مانچستەر ستی پێشەنگی خولی ئینگلیزی هیچ نییە.
چێڵسی دووشەمەی رابردوو لە یانەی مانچستەر ستی بردەوە بە ئەنجامی 2-1 و ئەمە یەكەمین دۆڕانی ستییە لە وەرزی ئەمساڵدا لە خولی ئینگلیزی و ئەو یانەیە تاقیكردنەوەیەكی تری قورس بەرامبەر ئەرسناڵ لە هەفتەی داهاتوودا چاوەڕێی دەكات.
بواش لە لێدوانی بۆ رادیۆی تۆك سپۆرت گوتی 7 خاڵ لە خولی نایابی ئینگلیزی هیچ نییە، لە بیرمان نەچێت ستی هەفتەی داهاتوو یارییەكی قورس لە یاریگای ئیمارات چاوەڕێی دەكات.
هەروەها گوتی یاریزانانی چێڵسی یارییەكی نایابیان بەرامبەر مانچستەر ستی كرد، من دەمزانی دۆخی ریزبەندی خولەكە هەروەك خۆی نامێنێتەوە و گۆڕانی بەسەردا دێت، ئێستاش گۆڕانكاری دیكە دەبینین و دوور نییە لە كۆتاییدا ئێمە پێشەنگ بگرین.
Top