مانچینی: بردنەوەی یۆرۆلیگ دەستكەوتێكی نایاب دەبێت بۆ هاندەرانی مانچستەر ستی

مانچینی: بردنەوەی یۆرۆلیگ دەستكەوتێكی نایاب دەبێت بۆ هاندەرانی مانچستەر ستی
رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی ویستی خۆی پێشاندا بۆ ئەوەی لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا یەك لە دەستكەوتەكانی یانەكەی بردنەوەی نازناوی یۆرۆلیگ بێت.
یانەی مانچستەر ستی كە ئەمساڵ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاری دەكرد، لەبەرئەوەی پلەی سێیەمی لە كۆمەڵەكەیدا بەدەست هێنا، بۆ خولی یۆرۆلیگ دابەزی.
مانچینی گوتی بردنەوەی نازناوی یۆرۆلیگ دەستكەوتێكی گەورە دەبێت بۆ هاندەرانی یانەكەمان، لەبەرئەوە هەوڵ دەدەین بگەینە كۆتایی ئەو خولە و نازناوەكە ببەینەوە.
هەروەها گوتی دوو گەورەترین پاڵەوانیەتیی لەسەر ئاستی ئەوروپا خولی یانە پاڵەوانەكان و خولی یۆرۆلیگە، ئێمە لە یەكەمیان سەركەوتوو نەبووین، بەڵام توانای گەورەمان هەیە بۆ ئەوەی دووەمیان ببەینەوە، ئەوەش دەستكەوتێكی نایاب دەبێت بۆ یانەكە.
Top