سانشێز هەڕەشە لە ڤیا دەكات
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە پیب گواردیۆلا ئێستا یاریزانی تازە هاتوو چیلی ئەلێكسیس سانشێزی لە شوێنی ڤیا داناوە لە پێكهاتەی سەرەكی یانەی بەرشلۆنە بەتایبەتی كە سانشێز لە دوا یارییەكاندا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و گۆڵ تۆمار دەكات.
ڤیا ئێستا تەمەنی 30 ساڵە و بە هیوای ئەوەیە بگەڕێتەوە شوێنی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی یانەی بەرشلۆنە بەتایبەتی لە یارییەكانی مۆندیالی یانەكان كە یانەی بەرشلۆنە وەك پاڵەوانی خولی ئەوروپا لە قۆناغی پێش كۆتاییەوە بەشداری تێدا دەكات.