یانەی دهۆك بەنیازی هێنانی یاریزانی ئەڵمانیایی و بەرازیلی و توركیاییە
دوای ئەوەی مەحمەد محەمەدیانی یاریزانی بەڕەگەز ئێرانی گرێبەستێكی لەگەڵ یانەی دهۆك مۆركرد.بۆئەوەی لە خولی یانەكانی عێراقی لە ریزی یانەی دهۆك یاری بكات،بەڵام بەهۆی تووش بوونی بە پێكانێكی درێژ خایاند كەماوەی زیاتر لە 5 مانگ درێژەی دەبێت بەم پێیەش یانەی دهۆك سوود لەم گرێبەستە نابینی، بۆیە لە هەنگاوێكی نوێدا یانەی دهۆك بۆشوێنگرەوەی ئەم یاریزانە پەنا بۆچەندین یاریزانی بەتوانا دەبات بۆئەوەی هێڵی هێرشبەری یانەكەی پێ بەهێز بكات.لەم بارەشەوە سەعید ئەحمەد ئەندامی دەستەی كارگێڕی وسەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی دهۆك بە گوڵانی راگەیاند گوتی «ئێمە لەم ماوەیە كە زانیمان یاریزان محەمەد محەمەدیانی یاریزانی ئێرانی پیشەگەری یانەكەمان تووشی پێكانێكی درێژ خایەن بووە وهیچی تر سوود لە تواناكانی نابینین بۆیە بەنیازین لە ئایندەیەكی نزیكدا گرێبەستێك لەگەڵ هێرشبەرێكی بەتوانا مۆر بكەین،بۆئەوەی بتوانێ ئاستێكی شایستە لەگەڵ ئێمە پێشكەش بكات لە خولی نایابی عێراقی،گوتیشی لە ئێستادا ئێمە سیڤی سی یاریزانی پیشەگەرمان لە ژێر دەستە ئەویش یەكێكیان یاریزانی بەرازیلییە لە خولی پلە دووی نەمساوی یاری دەكات،یەكێكیان ئەڵمانیە و ئەوی تریشیان توركیە، بە وردی سەیری ئەم یاریزانانە دەكەین بۆ ئەوەی بزانین كامەیان بەتەواوی بۆیانەی دهۆك دەست بدات و سوودیان لێ وەردەگرین و ڕاهێنەری یانەكە لە ئاستی ڕازی بێت ئێمەش گرێبەستی لەگەڵ مۆردەكەین، بەڵام تائێستا هیچ كام لەم یاریزانانەمان دەست نیشان نەكردوە تەنیا قسەمان لەسەری كردووە، بەڵام لەم ماوەیە لەم سێ یاریزانە یەكیان دەستنیشان دەكەین بۆ ریزی یانەی دهۆك.