لاوانی دووزخورماتوو بوونە پاڵەوانی تۆپی دەستی كوردستان

لاوانی دووزخورماتوو بوونە پاڵەوانی تۆپی دەستی كوردستان
لە شاری كەركووك بەسەر پەرشتی یەكێـتی ناوەندی تۆپی دەستی كوردستان و بە بەشداری یانەكانی هەولێرو دووزخورماتوو وسلێمانی وكەیوان وسۆلاڤی نوێ یارییەكانیش بە سیستەمی خولێكی یەك قۆناغی خولی لاوانی یانەكانی كوردستان بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەڕێوەچوو،لە پاڵەوانێتیەكەش یانەكانی كوردستان لەململانێ دابوون بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستە ودەستەبەركردنی نازناوی خولی لاوانی یانەكانی كوردستان،لە پاڵەوانێتەیەكەش یاریزانانی بەشداربووی تیپەكان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و لاوانی دووزخورماتوو توانی لە زۆربەی یارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و توانی نازناوی خولەكە بۆخۆیان مسۆگەر بكەن،لە بارەی خولەكەش بێجان ئیبراهیم سەرۆكی یەكێـتی تۆپی دەستی كوردستان بۆفایلی وەرزشی گوڵان گوتی «خولەكە بە سیستەمی خولێكی یەك قۆناغی بۆماوەی پێنج رۆژ بەبەشداری پێنج یانەی شارەكانی كوردستان بەڕێوە چوو.گوتیشی یارییەكان لە شاری كەركووك بەبێ بوونی هیچ كێشەیەك بەڕێوە چوو،بە پاڵپشتی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان .
1-یانەی دووزخورماتوو12خاڵ
2-یانەی سلێمانی 9خاڵ
3-یانەی سۆلاڤی نوی 8خاڵ
لەكۆتایشدا خەڵات ودیاری بەسەر تیپ ویاریزانە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
Top