مارادۆنا سزا درا
لیژنەكە هەروەها بڕیاری دا سزای هاندەرانی هەردوو یانەی وەسڵ و عەین بدات بە بڕی 20 هەزار درهەم بۆ هەر یەكێكیان.
مارادۆنا سزا درا لەبەرئەوەی لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی عەین لە جامی پەیوەندییەكان كە بەدۆڕانی تیپەكەی مارادۆنا 1-0 كۆتایی هات، هێرشی كردە كۆزمینی راهێنەری یانەی عەین و گوتی ئەو پیاوێكی بێڕێزە.
شیاوی باسە مارادۆنا و تیپەكەی جارێكی تر بە یانەی عەین دۆڕان، ئەمجارەیان لە گەڕی حەوتەمی خولی ئیماراتی بە ئەنجامی 2-0.