ئەنچیلۆتی: بواش راهێنەرێكی گەورەیە، پێویستە جەماوەر ئارامیان هەبێت لەسەری

ئەنچیلۆتی: بواش راهێنەرێكی گەورەیە، پێویستە جەماوەر ئارامیان هەبێت لەسەری
كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری قاڵی ئیتاڵی پەسنی تواناكانی ئەندرێ ڤیلاش بواشی راهێنەری یانەی چێڵسی كرد و گوتی ئەو راهێنەرێكی مەزنە، بەڵام پێویستی بە هەندێك ئەزموونی زیاتر هەیە.
بواش لە ماوەی رابردوودا لەلایەن هاندەرانی چێڵسییەوە هێرشێكی زۆری كرایە سەر بەهۆی ئاستی ناجێگیری تیپەكەی لە هەردوو خولی نایابی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و چوونە دەرەوە لە جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا.
ئەنچیلۆتی لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەی كۆریری دیلا سێرای ئیتاڵی گوتی چێڵسی تیپێكی زۆر گەورەیە، من وەك راهێنەری پێشووی ئەو یانەیە دەزانم بواش لە كارەكەیدا چ پاڵەپەستۆیەكی زۆری لەسەرە.
هەروەها گوتی بێگومان هەر راهێنەرێك پۆستی بەڕێوەبردنی چێڵسی بگرێتە ئەستۆ پێویستە لەسەری كار بۆ بردنەوەی پاڵەوانیەتییەكان بكات، بەڵام گەیشتنە ئەو ئامانجە پێویستی بە هەندێك ماوە هەیە و پێویستە جەماوەر ئارام بگرن لەسەر راهێنەری تیپەكە، بە تایبەت كە بواش هێشتا راهێنەرێگی گەنجە و ئەزموونی زۆر نییە و پێویستی بە پشتگیری هاندەرانی یانەكەی هەیە.
Top