هێنری تواناكانی ڤان پێرسی بەرز دەنرخێنێت
هەروەها گوتی من بە ڤان پێرسی سەرسامم، لە بەخت باشیی ئەرسناڵە ئەو هێرشبەرە لەو یانەیەیە و ئەو بە شێوازێكی باش یاری دەكات و خۆشحاڵ دەبم كە دەبینم پێرسی رۆژ بە رۆژ گەشە دەكات و بەرەو پێش دەچێت.
هێنری كە بە ئەفسانەی ساڵانی دوایی ئەرسناڵ دادەنرێت گوتی ئێستا ڤان پێرسی بە شێوەیەكی بەرچاو دەركەوتووە، چونكە ئەو ئێستا كاپتنی تیپەكەیە و پێشەوایەتی دەكات بۆ بردنەوەی بەردەوام.
لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵ و دوای رۆیشتنی سیسك فابریگاس و سەمیر نەسری، یانەی ئەرسناڵ دووچاری زنجیرەیەك ئەنجامی خراپ هات، بەڵام یانەكە توانی هاوسەنگیی وەربگرێتەوە و ڤان پێرسی رۆڵی گەورەی هەبوو لە پێشەوایەتیكردنی یانەكەی بۆ هەڵكشان بەرەو ریزی یانەكانی پێشەنگی خولەكە.