بەرپرسێكی مانچستەر ستی: قۆناخی بونیادنانمان تەواو كردووە و ئێستا لە قۆناخی گەشەپێدانداین
ماردوو لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا گوتی قۆناخی یەكەمی پلانی بونیاندنانەوەی مانچستەر ستی كە بریتی بوو لە چاكسازی و بوونیادنانەوە كە دروستكردنی تیپێكی لە خۆ گرتبوو توانای ركابەریكردنی هەبێت لەسەر ئاستی ناوخۆ و گەیشتنە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای هەبێت تەواو بووە، هەروەها گوتی ئێستا یانەكە چووەتە قۆناخی دووەمەوە كە قۆناخی گرنگیدانە بە بنەماكانی تیپەكە، بایەخدان بە بەهرەمەندە لاوەكان و گەڕان بە دوای بەهرەی نوێدا.
مانچستەر ستی لە ماوەی 2 ساڵی رابردوودا 24 یاریزانی كڕی كە توانای گەورە و ئاستی بەرزیان هەیە.
ئەو یانەیە ئێستا پێشەنگی خولی ئینگلیزییە و ئەمشەو یارییەكی گرنگ بەرامبەر یانەی چێڵسی ئەنجام دەدات.