نادال: ساڵی داهاتوو بەشداری یارییەكانی جامی دیڤز ناكەم

نادال: ساڵی داهاتوو بەشداری یارییەكانی جامی دیڤز ناكەم
رافایل نادالی یاریزانی ئیسپانی ئاشكرای كرد ساڵی داهاتوو بەشداری ركابەرییەكانی جامی دیڤز ناكات بەهۆی ئەو بارودۆخەوە كە پێیدا تێدەپەڕێت.
نادالی دووەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی كە یارمەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای دا بۆ بردنەوەی نازناوی ئەمساڵی جامی دیڤز گوتی ساڵی داهاتوو لە جامی دیڤز یاری ناكەم، چونكە ساڵێكی پڕ گرێ و گۆڵە، ساڵی یارییە ئۆڵۆمپییەكانە و من لە لیستی ئەو یاریزانانەدام كە دەبێ ئەو ساڵە زۆرترین یاری بكەن.
نادال هەروەها گوتی ساڵی داهاتوو نامەوێ زۆر یاری بكەم، هەروەها نامەوێ خشتەی یارییەكانم لە ئێستا زیاتر قەرەباڵخ بێت بۆ ساڵی داهاتوو، لەبەرئەوە بەشداریكردنم لە جامی دیڤز ئەستەمە.
نادال روونی كردەوە سوپاسی خوا دەكەم كە ئێستا ئیسپانیا چەندین یاریزانی باش و لێهاتووی لە تێنسدا هەیە كە دەتوانێ پشتیان پێ ببەسترێت و دەتوانن هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێن بۆ بەشداریكردن لە جامەكەدا.
Top